لێژنه‌ی سياسی: ناوه‌ندی خزمه‌تگوزاری كۆچبه‌رانی تاجيكستان و بنكه‌ی ئيسلامی شاری دووشه‌نبه به مه‌به‌ستی ناسياوی كۆچبه‌رانی دانيشتووی ئه‌و وڵاته له گه‌ڵ دينی ئيسلام و په‌ره‌پێدانی رێكه‌وتنامه‌يه‌كيی هاريكارييان واژۆ كرد.
به راپۆڕتی هه‌واڵنێری نێونه‌ته‌وه‌يی قورئان (ئيكنا) لقی ئاسييای ناويين، بنكه‌ی رۆژنامه‌وانی خزمه‌تگوزاری كۆچبه‌ری رايگه‌ياند، ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌ی هاريكارييه رۆژی يه‌كشه‌ممۆ 23ی پووشپه‌ڕ به مه‌به‌ستی ئه‌نجامی رێكلامی ئيسلامی و ئاشنابوونی كۆچبه‌ران به دينی ئيسلام نووسراوه.
له چوار چێوه‌ی ئه‌و هاريكارييه كۆچبه‌رانی ناموسوڵمان له گه‌ڵ دينی ئيسلام ئاشنا ده‌بن و به‌رنامه‌هايه‌كی تايبه‌تييان بۆ به‌ڕێوه ده‌چی.
1258049