بە گوێرەی هەواڵی هەواڵنێری ناودەوڵەتی قورئان(ئيكنا) زمانحاڵی بنكەی ڕاگەياندنی «lemonade»، لە كاتێك دا وڵاتانی جياواز لەوانە كۆماری ئيسلامی ئێران سەبارەت بە مەترسی پەرە سەندنی تێرۆريسم لە ناوچەكە و بە هێز بوونی گرووپە تووندڕەوەكان لە سووريا هۆشدار بە هەموو جيهان دەدەن، سێزدە تاقمی تێرۆريستی دوێنێ، دووی ڕەزبەر، بە بڵاو كردنەوەی جاڕنامەیەكی هاوبەش ڕايانگەياند كە ئيتلافی ميلی ئۆپۆزسیۆنی سووريا بە فەرمی ناناسن.
لەر بڵاوكراوەیە دا كە سێزدە گرووپی تێرۆريستی لەوانە «جبهه النصر»، ئەرتەشی ئازادی سووريا و گرووپی جيهادی ئەلتەوحيد وەكوو گرنگترين گرووپی شۆڕشی پارێزگای حەڵەب واژۆيان كردوە، واژۆكەران جەختيان كردۆتەوە كە هيچ گرووپێكی سووری كە لە دەرەوەی سنوورەكانی ئەو وڵاتەن بە تايبەت ئيتلافی ميلی دژبەران بە فەرمی ناناسن و ئەحمەد توعمەش نوێنەری ئەوان نیە.
واژۆ كردنی ئەو بڵاوكراوەیە بە دەستی گرووپە تێرۆريستیەكان بە شێوەی ئاشكرا نيشان دەدا كە دۆسیەی قەيرانی سووريا و هەوڵی هێندێك لە گرووپە دژبەرەكان لەوانە ئيتلافی ميلی بۆ چارەسەر كردنی پرسی ئەو وڵاتە لە ڕێگای سياسیەوە جێگای قەبووڵی ئەو گرووپە تووندڕەوانە كە بە دەستی هێندێك لە وڵاتانی عەرەبی و ڕۆژئاوايی پۆشتە كراون نیە و هێندێك لەو گرووپانە بە شوێن بەرژەوەندی خۆيانن لە ڕێگای درێژە پێدانی تووند و تيژی و شەڕ و پێكدادان لە سووريا.
1293565