بە پێی هەواڵی هەواڵنێری ناودەوڵەتی قورئان (ئيكنا) زمانحاڵی ڕۆژنامەی «القبس» چاپی كوەيت، ئەو خولە لە كێبەركێیەكان سبەينێ لە پاش نوێژی شێوان بە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی كرانەوە بە چاوەدێری شريدە المعوشرجی، وەزيری ئەوقاف و كارو باری ئيسلامی لە مزگەوتی جامعی «الدوله»ی كوەيت دەست پێ دەكات و ئەم كێبەركێيانە لە دوو ڕيز تەمەنی جياواز بەڕێوە دەچێ كە لە بەشێك دا، مێردمنداڵان و گەنجان خەريكی كێبەركێ دەبن و لە ڕيزی تەمەنی تر دا بۆ هەموو جەماوەر ئازادە.
مساعد ئەلڕەخيس، ڕيكخەری هەموو كێبەركێیەكان ڕايگەياند: ئەم ڕكابەرانە ڕووبەڕووی پێشوازی گەورەی خەڵكی كوەيت بۆتەوە و لە قۆناغی یەكەم دا ٢٦٤٠ ڕكابەری كچ و كووڕ بەشدار بوون و ١٧٦١ كەس لەوان چوونە قۆناغی كۆتايی.
مساعد ئەلڕەخيس لە درێژە دا وتی: قۆناغی كۆتايی كێبەركێی سەرتاسەری قورئان كوەيت سبەينێ دەست پێ دەكات و تا ١١ی مانگی ڕەزبەر بەردەوامە.
ئەلڕەخيس جەختی كردەوە: بەشداران لەو قۆناغەی ئەم ڕكابەريانە دا بە پێی كاتی دياری كراو لە لایەن كۆميتەی دايمی كێبەركێیەكان، بەشداری دەبن، بە شێوەیەك كە ڕكابەری قورئانی تايبەت بە كووڕان و پياوان ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە ٨ و ٩ی ڕەزبەر بەڕێوە دەچێ و ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە ١٠ و ١١ی ڕەزبەريش تايبەت بە ڕكابەری ژنان و كچانی گەجە.
1295247