دەستەی سياسی: ڕێكەوتن نامەی هاوكاری نێوان ئيدارەی بە دوا دا چوونی كار و باری مووسوڵمانانی قێرقيزستان و دەوڵەتی ميسر سەبارەت بە بەڕێوە بردنی خوولەكانی فێركاری بە مەبەستی سەقامگيری زانست و شارەزايی ڕێخراوە ئايينیەكانی ئەو دوو وڵاتە واژۆ كرا.
بە پێی هەواڵی هەواڵنێری ناودەوڵەتی قوورئان (ئيكنا) لقی ناوچەی ئاسيای ناوەڕاست، رەحمەتو ڵڵا حاجی ئيگامبردی ئۆڤ، گەورە مووفتی و سەركردەی ئيدارەی ئايينی كۆماری قێڕقيزستان ڕۆژی دووشەممە، دوی گوڵان بە ڕاگەياندنی ئەو هەواڵە زيادی كرد: بە شوێن دوايين چاوپێكەوتن و ديدار لە گەڵ سەلام فەرحان، باڵویۆزی كاربەدەستی ميسر لە شاری بيشك پێتەختی قێرقيزستان بوارە جۆراوجۆرەكانی ئەم ڕێكەوتن نامە خرایە بەر تاو و توێ.
ئەو لە درێژە دا وتی: چاوەڕوانين لە ڕۆژانی داهاتوو دا بەرپرسانی ئيدارەی ئايينی قێرقيزستان و ميسر ئەو ڕێكەوتن نامە هاوكاریە واژۆ بكەن.
1216734