دانيشتنی لێك نزيك خستنەوەی مەزهەبەكان بە هەوڵی ئەشين توميات، مامۆستای بە ناوبانگی كۆمەڵی مامۆستايانی بوودايی ميانمار، ڕۆژی هەينی، شەشی گووڵان بە ئامانجی سەقامگير كردنی ئاشتی و دووری لە دەمار گرژی ئايينی بەڕێوە چوو.
دەستەی سياسی: دانيشتنی لێك نزيك خستنەوەی مەزهەبەكان بە هەوڵی ئەشين توميات، مامۆستای بە ناوبانگی كۆمەڵی مامۆستايانی بوودايی ميانمار، ڕۆژی هەينی، شەشی گووڵان بە ئامانجی سەقامگير كردنی ئاشتی و دووری لە دەمار گرژی ئايينی بەڕێوە چوو.
بە گوێرەی هەواڵنێری ناودەوڵەتی قوورئان (ئيكنا) لقی ناوچەی ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسيا، توميات بە دوای كردەوەی دژە ئيسلاميانەی مامۆستايانی ئايينی بوودايی و دەوڵەتی ميانمار لەو دانيشنە دا ڕايگەياند: كووشتار بێ ڕەحمانەی موسوڵمانەكان دوور لە مرۆڤایەتیە و ئەگەر كووشتنی هەر مرۆڤێك لە ڕوانگەی هەر ئايينێكەوە بڕوانين جياوازیەك لە نێوانيان دا نیە.
ئەو لە درێژە دا وتی: بە لەبەر چاو گرتنی ئاڵۆزیەكانی چەند مانگی ڕابردوو پێويستی بەڕێوە چوونی وەها دانيشتنگەلێك لە ميانمار هەستی پێ دەكرا تاكوو بەڵكوو لەو ڕێگەیەوە بتوانرێ كێشەكانی ئەو وڵاتە چارەسەر بكرێن.
شياوی ئاماژەیە، ئەم دانيشتنە بە بەشدارری ڕێبەرانی مەزهەبە ئيسلامیەكان، بوودا و هێندوو و مەسيحیەت بەڕێوە چوو.
1218674