كۆنفڕانسی دامەزرانی كەناڵی ئاسايش و دارايی ئيسلامی با تەوەری پشتيوانی لە خەڵكی فەلەستين لە مانگی گەلاوێژ، بە ميوانداری ئازەربايجان بەڕێوە دەچێ.
دەستەی سياسی: كۆنفڕانسی دامەزرانی كەناڵی ئاسايش و دارايی ئيسلامی با تەوەری پشتيوانی لە خەڵكی فەلەستين لە مانگی گەلاوێژ، بە ميوانداری ئازەربايجان بەڕێوە دەچێ.
بە گوێرەی هەواڵی هەواڵنێری ناودەوڵەتی قورئان (ئيكنا) لقی ناوچەی ئاسيای ناوەڕاست،اكمل الدين احسان اغلو، سكرتێری گشتی ڕێخراوی هاوكاری ئيسلامی لە وت و وێژ لە گەڵ هەواڵنێری (ئاپا) ڕايگەياند: دۆسیەی بەڕێوەچوونی ئەم كۆنفڕانسە لە ميانەی ديدارێك لە گەڵ سەرۆك كۆمار و وەزيری دەرەوەی ئازەربايجان خراوەتە بەر تاو و توێ.
ئەو زيادی كرد: بەڕێوە چوونی ئەم دانيشتنە كە بە پێشنياری دەوڵەتی ئازەربايجان بەرپا دەكرێ دەبێتە هۆی زياد بوونی چالاكی ئەم وڵاتە لە ناو ڕێخراوی كۆنفڕانسی ئيسلامی.
ئيحسان ئۆغلو ڕايگەياند: لە ساڵی ٢٠٠٦ كە بە پلەی سكرتێری گشتی ڕێخراوی هاوكاری ئيسلامی هەڵبژێردراوە، پێنج دانيشتن لە ئاستی وەزيرانی وڵاتانی ئەندامی ڕێخراوی هاوكاری ئيسلامی لە ئازەربايجان بەڕێوە چووە.
المار محمد یارۆڤ وەزیری دەرەوەی ئازەربایجان لە دوای سەفەری بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە جەخت کردن لە سەر ئەوەی کە ئازەربایجان بەردەوام پاڵپشتی فەلەستین بووە و دەبێ، هەواڵی بەڕێوە بردنی کۆنفڕانسێک سەبارەت بە پشتیوانی لە خەڵکی فەلەستینی لە باکۆ دا.
1219148