کد خبر: 1292852
تاریخ انتشار : ۱۶ مهر ۱۳۹۲ - ۰۸:۱۱

دانيشتنی زانايانی جيهانی ئيسلام لە كابول بەڕێوە دەچێ

وتەبێژی كۆميسیۆنی باڵای ئاشتی ئەفغانستان، هەواڵی بەڕێوەچوونی دانيشتنی زانايانی جيهانی ئيسلامی لە ڕۆژی سێشەممە، دووی ڕەزبەری دا.



بە گوێرەی هەواڵی هەواڵنێری ناودەوڵەتی قوورئان(ئيكنا) لقی ڕۆژئاوای ئاسيا، مەولەوەی شەهرزادە شاهيد، وتەبێژی كۆميسیۆنی باڵای ئاشتی ئەفغانستان، بە ڕاگەياندنی ئەو هەواڵە زياديشی كرد، ئەو دانيشتنە بە مەبەستی تاو و توێ كردنی ڕيگا چارەی كێشەی وڵاتە ئيسلامیەكان بە تايبەت سووريا و ميسر بەڕێوە دەچێ.


لە درێژەی وتەكانی دا بە ئاماژە پێكردن بە درێژ بوونەوەی شەڕ، تووند و تيژی و نائارامی لە وڵاتە ئيسلامیەكان، جەختی كردەوە: زانايانی جيهانی ئيسلام ئەركی سەر شانيانە كە بەردەوام لە وەها دانيشتنگەلێك بەشداری بكەن و لە پێناو تاو و توێ كردن و دۆزينەوەی ڕێگا چارەی شياو هەنگاوی بوێرانە هەڵێنن.


وەبيرتان دێنينەوە، ئەو دانيشتنە بە هاوكاری زانايانی وڵاتە ئيسلامیەكان لەوانە ئێران بەرپا دەكرێت.


1292366

captcha