کد خبر: 1293486
تاریخ انتشار : ۰۶ مهر ۱۳۹۲ - ۰۸:۲۴

یەكەمين قسەكانی سەرۆك كۆمار پاش لە چوونيان بۆ نیۆیۆرك

حجت الاسلام ڕووحانی پاش چوون بۆ نیۆیۆرك لە فڕٶكەخانەی جان ئۆف كێنێدی ئامانج و بەرنامەكانی سەفەری خۆی بۆ ڕۆژنامەنووسان و هەواڵنێران شی كردەوە.



بە گوێرەی هەواڵی هەواڵنێری ناونەتەوەيی قورئان(ئيكنا) بە وتەی بنكەی ڕاگەياندنی سەرۆك كۆمار، حەسەنی ڕووحانی، سەرۆك كۆماری ئيسلامی ئێران كە بە مەبەستی بەشداری لە شەست و هەشتەمين كۆڕی كۆمەڵی گشتی ڕيخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان چوە بۆ نیۆیۆرك، لە گەڵ گەيشتن بە فڕۆكەخانەی جان ئۆف كێنێدی، لە ديمانە لە گەڵ هەواڵنێران بۆ باس كردن لە ئامانجی سەفەرەكەی ڕايگەياند: لە ميانەی ئەو سەفەرە دا سەرەرای سێ دانە گووتار لە كۆڕی گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان، كۆڕی چەك داماڵين و كۆڕی وەزيرانی دەرەوەی وڵاتانی بێ لایەن، ديدار و چاوپێكەوتنيشی لە گەڵ بەرپرسانی ناوچە، بەرپرسانی ئەورووپايی و بڕێك لە سەرۆكانی وڵاتانی دەبێت.


حجت الاسلام حەسەنی ڕووحانی بەشداربوون لە كۆمەڵی بيرمەندانی ئەمريكی، بەرپرسانی باڵای ميدياكان، ڕێبەری مووسوڵمانان، ڕێبەرانی ئايينە ئاسمانیەكان و ديدار لە گەڵ ئێرانيانی دانيشتووی ئەمەريكای لە بەرنامەكانی تری ئەم سەفەرە و لە پێناو ديپلۆماسی گشتی كۆماری ئيسلامی لە ئەژمار دا و ڕوونيشی كردەوە: دڵخۆشی سەرەكی ئێمە لەم سەفەرە دا، پاڵپشتی گەلی ئێران لە دەوڵەتی هيوا و چارە، پاڵپشتی پلەی مەزنی ڕێبەرایەتی و دۆعای خێری هەموو مووسوڵمانانە و هيوادارم بتوانم لە پێناو بە جێ هێنانی ئامانجەكانی نيزام و داكۆكی لە مافی گەلی ئێران هەنگاوی باش هەڵێنين.


1292839

captcha