سەيد حەسەن صحت، سەرپرشتی ڕاوێژكاری فەرهەنگی كۆماری ئيسلامی ئێران لە لووبنان، لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵنێری ناونەتەوەيی قورئان(ئيكنا) سەرەرای دركاندنی ئەنجامی فەرهەنگی و مرۆيی قەيرانی سووريا بۆ سەر خەڵكی ئەم وڵاتە گووتی: خەساری مرۆيی و كۆمەڵایەتی ئەم قەيرانە لە سەر خەڵكی سووريا كەمتر سەرنجی دراوەتێ و بە داخەوە سووريا بۆتە گۆڕاپانی شەڕی زل هێزەكان.
زياديشی كرد: بە پێی ڕاگەياندنی يونيسێف، ٣٠٠هەزار قووتابی سووری لە ساڵی نوێ دا لە درێژە دان بە خوێندن بێ بەش و لە ماڵ و حاڵی خۆيان ئاوارە كراون، خەساری زانستی و فەرهەنگی كە هاتۆتە سەر خەڵكی سووريا جێی بڕوا نیە و كەسيش وڵامدەری نیە.
صحەت وتيشی: ژياری سووريا كە لە كۆنترين ژيارەكانی جيهانە، خەريكە لە ناو دەچێ، شوێنەواری مێژوويی هەزاران ساڵەی ئەو وڵاتە بە دەستی گرووپە چەكدارەكان بە تاڵان ڕۆيشتوە.
ئەو وە بيری هێنایەوە: ئەو شوێنەوارە مێژووانە بۆ هەموو جيهانە، هەزاران شوێنی سەبت كرا و سەبت نەكراو لە سەرتاسەری ئەو وڵاتە هەیە و دەبێ چارەیەكی بۆ بدۆزرێتەوە.
سەرپرشتی ڕاوێژكاری فەرهەنگی كۆماری ئيسلامی ئێران ڕايگەياند: ئێستا لە سووريا قەيرانێكی قەورەی مرۆيی لە ژێر ناوی جيهادی نكاح خەريكە ڕوو دەدات كە ئەو كردەوە قەيرانی مرۆيی لێ دەكەوێتەوە و دەست تێوەردانێكە لە دين دا.
ئەو هەروەها بە ئاماژە بە كاريگەری ڕووحی و دەروونی ئەم قەيرانە لە سەر خەڵكی سووريا وتی: قەيرانی سووريا كاريگەری قووڵی لە سەر خەڵكی ئەو وڵاتە دەبێت بە شێوەیێك كە تا چەندەها ساڵی ديكە كاريگەری نەرێنی ئەو قەيرانە ناسڕێتەوە.
صحەت لە كۆتايی دا لە وڵامی پرسياری چارەنووسی قەيرانی سووريا دا وتی: ئاكامی ئەو قەيرانە وشەڕی ناوخۆيی ئەگەر بە خەڵك بسپێردرێ بە دڵنایەوە لە بەرژەوەندی خەڵك دا دەبێت لە بەر ئەوەيی هيچ گەلێگ شەڕيبۆ خۆی ناوێت و بەڵام ئەگەر وڵاتانی بيانی بيانەوێ دەستێوەردانی سەربازی بكەن موومكينە هەموو كارەساتێك ڕوو بدات، ئەو هەروەها هيوای خواست كە ئەو قەيرانە لە ڕێگای ديالۆگەوە چارەسەر بكرێت.
1294788