کد خبر: 1298096
تاریخ انتشار : ۱۴ مهر ۱۳۹۲ - ۰۸:۴۶

موسوڵمانانی فەڕانسە ٢٣ی ڕەزبەردەكەن بە جەژنی قووربان

موسوڵمانانی فەڕانسە بە لەبەرچاو گرتنی هەواڵی بنكەی ئيسلامی ديتنی مانگ(ocip) كە بە پێی لێكدانەوەی ئەستێرەناسی هەواڵی ديتنی مانگيان لە مانگی ذی الحجه لە ڕۆژی یەكشەممە، ١٤ی مانگی ڕەزبەر داوە، سێشەممە ٢٣ی رەزبەر، وەكوو جەژنی پيرۆزی قووربان دەكەن بە جەژن.



بە پێی هەواڵی هەواڵنێری ناودەوڵەتی قورئان(ئيكنا) بە وتەی بنكەی ڕاگەياندنی «ajib»، بنكەی پڕۆژەی ئيسلامی ديتنی مانگی هيلال(OCIP) لە دوای بە ئەنجام گەياندنی هێندێك خوێندنەوەی ئەستێرە ناسی ڕايگەياند: ديتنی هيلالی مانگ ذی الحجه ڕۆژی یەكشەممە، ١٤ی ڕەزبەر لە زۆربەی وڵاتانی دوونيا مومكين دەبێت.


ئەو بنكەیە سەرەڕای دەركردنی جاڕنامەیەك ڕايگەياند: لە سەر ئەو ئەساسە ڕۆژی یەكشەممە، ١٤ی ڕەزبەر، یەكەمين ڕۆژ لە مانگی ذی‌الحجه و سێشەممە ٢٣ی رەزبەر، ڕۆژی دەیەمی ئەو مانگە بۆ هەموو موسوڵمانانی جيهان هاوكات دەبێ لە گەڵ جێژنی پيرۆزی قوربان.


لە سەر ئەو ئەساسە، موسوڵمانانی فەرانسەش سێشەممە، ٢٣ی ڕەزبەر دەكەن بە جەژنی قوربان.


1297193

captcha