بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ناودەوڵەتی قورئان(ئيكنا) لقی ئەورووپا، ئەو ڕێوڕەسمە بە بەشداری نوێنەرانی نيزيكەی ٨٠ ناوەندی شيعە لە شاری ماينسی ئاڵمان بەڕێوە دەچێ.
لە ڕۆژی جەژنی غەديری خوم آيت الله رمضانی، سەرۆكی هەيئەتی زانايانی فدڕاسیۆنی كۆمەڵی شيعەی ئاڵمانيا، محمد عامر، سەرۆكی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ئەم فدڕاسیۆنە، شێخ حسێن لايبنر و باسم هەمزە گوتار پێشكەش دەكەن.
لەو ڕێوڕەسمە دا كۆمەڵێك كەسایەتی كە دەستيان داوەتە پەرەپێدانی مەكتەبی ئەهلی بەيت(ع) بە هۆی وەرگێڕانی كتێبی هەڵبژاردەی ئايينی و يا بە ئەنجام گەياندنی پڕۆژەگەلێك تايبەت بە ئايين بە دانی خەڵات ڕێزيان لێ دەگيرێ.
جێی ئاماژەیە، فدڕاسیۆنی كۆمەڵی شيعی ئاڵمانيا تاقە ڕێخراوی شيعەی ئەو وڵاتە لە ئەژمار دێت و گرنگترين ئەركی ئەو پەرەپێدانی فەرهەنگی دەوڵەمەندی شيعە و ناساندنی بە هەموو خەڵكانی موسڵمان و ناموسڵمانە. هەروەها چێ كردنی پێوەندی و هاودڵی لە ناو ناوەندەكانی شيعە، لە ئەركە گرنگەكانی تری ئەو فدڕاسیۆنە لە ئەژمار دێت كە بە دامەزرانی وەها ڕێوڕەسمێك، لەو ميراتە گەورەی شيعە پارێزگاری دەكەن.
1298456