کد خبر: 1292180
تاریخ انتشار : ۰۲ مهر ۱۳۹۲ - ۰۸:۳۸
علی لاريجانی

هەفتەی بەرنگار بوونەوەی پيرۆز)دفاع مقدس) هێمایەك لە بليمەتی و شكۆمەندی گەلی ئێرانە

سەرۆكی پەرلەمان لە دەسپێكی كۆڕی عەلەنی ئەمڕۆی ماڵی ميللەت دا گوتی هەفتەی بەرنگار بوونەوەی پيرۆز هێمایەك لە بليمەتی و شكۆمەندی گەلی ئێرانە، ئەم سەردەمە كە هاوكاتە لە گەڵ هەفتەی بەرنگار بوونەوەی پيرۆز، بۆ هەموو ئێمە بيرهێنەری بيرەوەری ڕۆڵە ئازيزەكانی ئەو وڵاتەیە.



بە گوێرەی هەواڵی هەواڵنێری قوورئانی ئێران(ئيكنا)، عەلی لاريجانی بەيانی ئەمڕۆ، ٣١ی خەرمانان لە دەسپێكی كۆڕی عەلەنی مەجليسی شۆڕای ئيسلامی وێڕای پيرۆزبايی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن وتی: ساڵێكی گەش لە بواری زانستیەوە بۆ هەموو خوێنكاران و قوتابيان بە ئاوات دەخوازم.


ئەو هەروەها بە ئاماژە پێكردنی هاتنی هەفتەی بەرنگار بوونەوەی پيرۆز ڕايگەياند: هەفتەی بەرنگار بوونەوەی پيرۆز هێمایەك لە بليمەتی و شكۆمەندی گەلی ئێرانە؛ ئێستا كە بەرامبەرە لە گەڵ ساڵڕۆژی بەرنگار بوونەوەی پيرۆز، بۆ هەموو ئێمە بيرهێنەری بيرەوەری ڕۆڵە ئازيزەكانی ئەو وڵاتەیە.


ئەو زياديشی كرد: ئەو سەردەمە بۆ گەلی ئێران و بە تايبەت سەبازان، بنەماڵەی شەهيدان، ئازادگان و لە خۆبووردوان پيرۆزبايی دەڵێم.


لە پاش وتەكانی سەرۆكی پەرلەمانی ئێران، ئەمير دەريادار شمخانی، سەرۆكی شۆڕای باڵای ئاسايشی نەتەوەيی و یەكێك لە فەرماندەكانی سەردەمی بەرنگاربوونەوەی پيرۆز وەكوو گووتاربێژی تايبەت لە پارلەمان گووتاری پێشكەش كرد.


1291528

captcha