بە گوێرەی هەواڵی هەواڵنێری ناودەوڵەتی قوورئان(ئيكنا) زمانحاڵی «بنكەی ڕاگەیێنەری فەلەستين» گرووپە نيشتيمانی و ئيسلامیەكانی قودس و وڵاتانی داگيركراوی فەلەستين، دوێنێ ٣١خەرمانان، لە ميانەی دانيشتنێك كە لە «قودس شەريف» بەڕێوە چوو، بانگهێشتی گەلی فەلەستينيان بۆ بەشدار بوون لە خۆپێشاندانی «پاڵپشتی لە قودس و مسجد اللقصی» كرد.
لەم جاڕنامەیە دا بە جەخت لە سەر ئەوەی كە قودس و مسجد الاقصی هێڵی سووری ئيسلامی لە ئەژمار دێ، پەرەسەندنی داگيركاری ڕێژيمی زایۆنيستی دژی مسجد الاقصی و شاری قودس لە ژێر سێبەری بێدەنگی وڵاتانی عەرەبی و ئيسلامی ئيدانە كرا.
گرووپە نيشتيمانی و ئيسلامیەكانی قودس و وڵاتانی داگيركراوی فەلەستين لە سەر پێويستی بەربەرەكانی بە خۆپێشاندانی جوولەكەكان كە بڕيارە، لە سەر داوای شارەداری ئيسڕائيلی قودس و هێندێك لە ئەنجوومەنە جوولەكەكان بەڕێوە بچێ، جەختيان كردەوە.
لەو جاڕنامەیە دا هەروەها، داوا لە ڕێخراوی هاوكاری ئيسلامی و یەكیەتی عەرەب و تەواوی وڵاتان كرا تا بۆ ڕزگاری شاری قودس و مسجد الاقصی هەڵوێستێكی خێرا بگرن.
1292507