کد خبر: 1298095
تاریخ انتشار : ۱۶ مهر ۱۳۹۲ - ۰۸:۱۱

پێشانگای وێنەی پاراستنی پيرۆز(دفاع مقدس) لە كوەيتە بەڕێوە چوو

پێشانگای وێنە و پۆستێڕ لە سەر دۆسیەی پاراستنی پيرۆز بە هەوڵی نوێنەرایەتی فەرهەنگی كۆماری ئيسلامی ئێران لە هۆڵی كتێبخانەی عەلامە ئيقباڵ خانووی فەرهەنگی كۆماری ئيسلامی ئێران لە كوەيتەی پاكستان بەڕێوە چوو.



بە پێی هەواڵی هەواڵنێری ناودەوڵەتی قوورئان(ئيكنا) لقی ڕۆژئاوای ئاسيا، زمانحاڵی پێوەندی گشتی ڕێخراوی كەلتوور و پێوەندیە ئيسلامیەكان، ئەم پێشانگایە لە ساڵوەگەڕی پاراستنی پيرۆز دا بەرپا بوو و بوو بە هۆی پێشوازی گەورەی خوێندكاران و قوتابيانی زمانی فارسی، نيگاركێشی و خۆشنووسی ئەو شارە.


هەروەها، مامۆستايانی زمانی فارسی لەم پێشانگایە دا، بۆ ئەو كەسانەی كە سەريان دا سەبارەت بە وردەكاری ئەو پێشانگایە و هەفتەی پاراستنی پيرۆز لێدوانێكی بەرفراوانيان دا كە بە بيستنی ئەو زانياريانە خوێندكاران ئاشنای مێژووی شەڕی داسەپاو و بەرخۆدانی هێزەكانی ئينقلابی ئيسلامی بوون.


1297180

captcha