بە پێی هەواڵی هەواڵنێری ناودەوڵەتی قوورئان(ئيكنا) لقی ڕۆژئاوای ئاسيا، زمانحاڵی پێوەندی گشتی ڕێخراوی كەلتوور و پێوەندیە ئيسلامیەكان، ئەم پێشانگایە لە ساڵوەگەڕی پاراستنی پيرۆز دا بەرپا بوو و بوو بە هۆی پێشوازی گەورەی خوێندكاران و قوتابيانی زمانی فارسی، نيگاركێشی و خۆشنووسی ئەو شارە.
هەروەها، مامۆستايانی زمانی فارسی لەم پێشانگایە دا، بۆ ئەو كەسانەی كە سەريان دا سەبارەت بە وردەكاری ئەو پێشانگایە و هەفتەی پاراستنی پيرۆز لێدوانێكی بەرفراوانيان دا كە بە بيستنی ئەو زانياريانە خوێندكاران ئاشنای مێژووی شەڕی داسەپاو و بەرخۆدانی هێزەكانی ئينقلابی ئيسلامی بوون.
1297180