کد خبر: 1298792
تاریخ انتشار : ۱۵ مهر ۱۳۹۲ - ۰۸:۰۹

پێشانگای وێنەی پاراستنی پيرۆز لە فەڕانسە كۆتايی پێ هات

پێشانگای وێنەی پاراستنی پيرۆز كە بە هەوڵی ڕاوێژكاری كەلتووری كۆماری ئيسلامی ئێران لە پاريس لە هۆڵی پێشانگاكانی خانووی فەرهەنگی ئێران كرابۆوە، كۆتايی بە چالاكی خۆی هێنا.



بە پێی هەواڵی هەواڵنێری ناودەوڵەتی قورئان(ئيكنا) لقی ئەورووپا، بە گوێرەی هەواڵی پێوەندی گشتی ڕێخراوەی فەرهەنگو پێوەندیە ئيسلامیەكان، ئەم پێشانگایە كە بە بۆنەی هەفتەی پاراستنی پيرۆزەوە بەڕێوە چووبوو، ڕۆژی چوارشەممە، ١٠ی ڕەزبەر، كۆتايی بە چالاكی خۆی هێنا.


لەم پێشانگایە دا كە دە ڕۆژی خاياند، پۆستێر و وێنەگەلێك لە بيرەوەری و لەخۆبوردوويی سەربازانی ئيسلام لە درێژايی ساڵەكانی پاراستنی پيرۆز خرایە بەر ديدەی جەماوەر و بۆ هۆی پێشوازی بينەران.


1298411

captcha