بە پێی هەواڵی هەواڵنێری ناودەوڵەتی قورئان(ئيكنا) لقی ناوچەی ئاسيای ناوەندی، ئەو كۆنفەڕانسە لە ژێر ناوی «ئەفغانستان؛ ٢٠١٤» ئاسۆی كۆماری ئيسلامی ئەفغانستان، مەترسیەكان و دەرفەتەكان بۆ ئاسايشی ئاسيای ناوەندی تاو و توێ دەكرێت.
لەو كۆنفەڕانسە دا نيكۆلای باردیۆژا، بەڕێوەبەری ڕيخراوەی گرێبەستی ئاسايشی نەتەوەيی، نوێنەری تايبەتی ڕيخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان، ميرۆسلاوينچا، نوێنەری تايبەتی سكرتێری گشتی ڕێخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان لە كار و باری ئاسيای ناوەڕاست، گفت و گۆ لە سەر ديپلۆماسی پێشگيرانە بۆ ئاسيای ناوەڕاست و سياسەت و پرسی گرنگەكانی ديكە دەكەن.
1300234