کد خبر: 1300563
تاریخ انتشار : ۲۰ مهر ۱۳۹۲ - ۰۸:۵۰

ساڵوەگەڕی شەهادەتی ئيمام جەواد(ع) لە ئيستانبۆل بەڕێوە چوو

ڕێوڕەسمی شينگێڕی ئيمام جەواد(ع) بە بەشداری هۆگرانی ئەو ئيمامە همام(ع) لە مزگەوتی والدەخانی ئيستانبۆل بەڕێوە دەچێ.



بە پێی هەواڵی هەواڵنێری ناودەڵەتی قوئان(ئيكنا) لقی ڕۆژئاوای ئاسيا، ئەو ڕێوڕەسمە بە بەشداری كارمەندانی دامەزراوە ئێرانیەكان، ئێرانیەكانی دانيشتووی ئيستانبۆل و خۆشەويستانی ئەهلی بەيت(ع) بەڕێوە چوو.


لە پاش نوێژی جەماعەتی شێوان و خەوتنان و خوێندنەوەی دۆعای كومەيل، حجت الاسلام و المسلمين عالەمی پێشنوێژی مزگەوتی والدەخانی ئيستانبۆل وێڕای دەربڕينی تەسلیەتی ساڵوەگەڕی شەهادەتی نۆیەمين ئيمامی شيعەكان حەزرەتی ئيمام جەواد(ع) بە گوتنی چەندين حەديس لەو ئيمامە(ع) سەبارەت بە تايبەتمەندی ئەخلاقی موسوڵمانان گوتاری خۆی پێشكەش كرد.


لە درێژەش دا مەداحانی ئەهلی بەيت(ع) خەريكی گێڕانی پرسە و شينگێڕی بوون.


1300200

captcha