کد خبر: 1283494
تاریخ انتشار : ۱۷ شهريور ۱۳۹۲ - ۰۸:۱۶
رائەزموونیەكان نيشان دەدا؛

دژایەتی زۆربەی خەڵكی فەرانسا بە هێرشی نيزامی بۆ سوريا

ئاكامەكانی رائەزموونی بڵاوكراوی ئەمرۆ، شەممە 9ی خەرمانان، لە فەرانسا نيشانی دا، لە هەر سێ فەرانسەوی،دوويان بە هێرشی نيزامی ئەمريكا بۆ سوريا و هاوكاری دەولەتی فەرانسا يا ئەمريكا لەم بابەتە موخالفن.



بە راپۆرتی هەوالنێری نێونەتەوەيی قوورئان(ئيكنا) لە زمان مەكۆی راگەياندنی زانياری( (atlasinfo ئاكامەكانی رائەزموونی دامەزراویBVA بۆ شەبەكەی تلەويزیۆنی(CQFD) و رۆژنامەی (لۆ پاريزين) لە فەرانسا، لە دژایەتی زۆربەی فەرانسەویەكان بۆ هێرشی نيزامی بۆ سوريا هەوالی دا.


ئەو رائەزموونیە كە ئەورۆ، شەممە راگەیێندرا، نيشانی دەدا كە 64 لە سەدی فەرانسەویەكان بە هێرشی نيزامی ئەمريكا بۆ سوريا و هاوكاری دەولەتی فەرانسا يا ئەمريكا لەم بابەتە موخالفن.


هەر بە پێی ئەم رائەزموونیە، كە رۆژانی پێنج‌شەمە و هەیێنی رابردو لە فەرانسا كردراوە، 58 لە سەدی فەرانسەویەكان بە دەولەتی فەرانسا و فرانسووا ئۆڵاند، سەرۆك كۆماری ئەم وڵاتە لە بارەی هاوكاری لە گەل ئەمريكا بۆ هێرش بۆ سوريا بروا و متمانەيان نیە.


1280712

captcha