ئەكمەل ئەلدين ئيحسان ئۆغلۆ ڕايگەياند شارۆچكە سازی ئيسڕائيل ئاستەنگی سەرەكی بۆ بەرەو پێش بردنی دانووسانەكانی ئاشتی لە نێوان فەلەستين و ئيسڕائيلە.
بە گوێرەی هەواڵنێری ناودەوڵەتی قوورئان(ئيكنا) بە وتەی بنكەی هەواڵی ئەلشەرق، ئەكمەل ئەلدين ئيحسان ئۆغلۆ، سكرتێری گشتی ڕيخراوی هاوكاری ئيسلامی ڕۆژی ڕابردوو، ٦ی ڕەزبەر، لە ناوەرۆكی قسەكانی دا و لە پەراوێزی دانيشتنی كۆمەڵی گشتی ڕێخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان وتی: پڕۆژەی شارۆچكە سازی ئيسڕائيل لە ڕۆژهەڵاتی قودسی داگيركراو ئاستەنگی سەرەكی لە ئاستی پێشوەچوونی دانووسەنەكانی ئاشتی بوە و كۆمەڵگای ناودەوڵەتی دەبێ ئەو كێشەیە بە جيدیەتەوە چارەسەر بكات.
ئەو لە ڕاگەیێندراوێك دا وتی: هەر موسوڵمانێك لە ئاست قودس ئەركێكی هەیە كە بريتیە لە پشتيوانی و پاڵپشتی لەو شارە بە تەواوی ئامرازی مومكينەوە كە پاڵپشتی ئابووری و مەعنەويش لەو بوارە دا زۆر گرينگە.
ئەو لە مەڕ سوورياش دا وتی: ڕێخراوی هاوكاری ئيسلامی هەروەها بە خێرايی كار بۆ ڕێكاری سياسی سەبارەت بە قەيرانی سووريا دەكات و خوازياری گەڕانەوەی ئاشتی و ئاسايش بۆ ئەو وڵاتەیە.
1295253