بە پێی هەواڵی هەواڵنێری ناودەوڵتی قورئان(ئيكنا) لقی ڕۆژئاوای ئاسيا، بە پێی ڕاپۆرتی پێوەندی گشتی ڕێخراوی فەرهەنگ و پێوەندیە ئيسلامیەكان، قازی نياز حسێن تەقوا، سەرۆكی حەوزەی عيلمیەی جامعە المنتظری لاهوور و عبدالرضا سووڵتانی، سەرپرشتی خانووی فەرهەنگی كۆماری ئيسلامی ئێران لەو چاوپێكەوتنە دا گرنگی و پێويستی بەڕێوە چوونی ئەم سيمينارەيان تاو وتوێ كرد.
قازی نياز حەسەن تەقوا، سەرۆكی حەوزەی عيلمیەی جامعە المنتظری لاهوور، بەڕێوەچوونی سيميناری خەسار و ئاستەنگی پرسە لە پاكستانی زۆر گرنگ نرخاند و وتی: یەك ڕيزی لە نێوان برايانی شيعە و سوونە، پێداچوونەوەی هزری بنەرەتی ئايينی، ڕی گرتن لە بە لاڕی دا چوونی مەزهەبی و ئايينی بۆ بەر بوونەوەی ئاستی فيكری و ئايينی خەلك پێويست و گرنگە.
عەبدوولڕەزا سووڵتانی، سەرپەرشتی خانووی فەرهەنگی كۆماری ئيسلامی ئێران لە لاهوور، بە ئاماژە بە ئامانجەكانی سەرهەڵدانی عاشووڕای حووسەينی و سەرهەڵدانی ئيمام حوسەين(ع) بۆ بەرز كردنەوەی وشەی حەق و ئەساسی ئيسلام و ڕزگاری مرۆڤایەتیە وتی: بە مەبەستی پەرە پێدانی یەكیەتی ئيسلامی لە نێوان برايانی سوونە و شيعە ئەو جۆرە ميهرەجان و سيمينارانە پێويستن.
لە كۆتايييييی ئەو چاوپێكەوتنە دا دياری كرا سيميناريكی هاوبەش لە ژێر ناوی خەسارناسی پرسە لە پاكستان لە خانووی فەرهەنگی يان حەوزەی عيلمیە جامعە المنتظر بەر لە دەس پێكردنی مانگی موحەڕەم بەڕێوە بچێ.
1296630