بە گوێرەی هەواڵی هەواڵنێری قوورئانی ئێران(ئيكنا)، عەلی لاريجانی بەيانی ئەمڕۆ، ٣١ی خەرمانان لە دەسپێكی كۆڕی عەلەنی مەجليسی شۆڕای ئيسلامی وێڕای پيرۆزبايی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن وتی: ساڵێكی گەش لە بواری زانستیەوە بۆ هەموو خوێنكاران و قوتابيان بە ئاوات دەخوازم.
ئەو هەروەها بە ئاماژە پێكردنی هاتنی هەفتەی بەرنگار بوونەوەی پيرۆز ڕايگەياند: هەفتەی بەرنگار بوونەوەی پيرۆز هێمایەك لە بليمەتی و شكۆمەندی گەلی ئێرانە؛ ئێستا كە بەرامبەرە لە گەڵ ساڵڕۆژی بەرنگار بوونەوەی پيرۆز، بۆ هەموو ئێمە بيرهێنەری بيرەوەری ڕۆڵە ئازيزەكانی ئەو وڵاتەیە.
ئەو زياديشی كرد: ئەو سەردەمە بۆ گەلی ئێران و بە تايبەت سەبازان، بنەماڵەی شەهيدان، ئازادگان و لە خۆبووردوان پيرۆزبايی دەڵێم.
لە پاش وتەكانی سەرۆكی پەرلەمانی ئێران، ئەمير دەريادار شمخانی، سەرۆكی شۆڕای باڵای ئاسايشی نەتەوەيی و یەكێك لە فەرماندەكانی سەردەمی بەرنگاربوونەوەی پيرۆز وەكوو گووتاربێژی تايبەت لە پارلەمان گووتاری پێشكەش كرد.
1291528