صفحه نخست

فعالیت قرآنی

سیاست و اقتصاد

بین الملل

معارف

اجتماعی

فرهنگی

شعب استانی

چندرسانه ای

عکس

آذربایجان شرقی

آذربایجان غربی

اردبیل

اصفهان

البرز

ایلام

خراسان جنوبی

بوشهر

چهارمحال و بختیاری

خراسان رضوی

خراسان شمالی

سمنان

خوزستان

زنجان

سیستان و بلوچستان

فارس

قزوین

قم

کردستان

کرمان

کرمانشاه

کهگیلویه و بویر احمد

گلستان

گیلان

لرستان

مازندران

مرکزی

هرمزگان

همدان

یزد

بازار

صفحات داخلی

کد خبر: ۱۲۹۴۴۸۹
تاریخ انتشار : ۰۸ مهر ۱۳۹۲ - ۱۱:۰۵

سەدان كەس لە دانيشتوانی شارۆچكە زایۆنيستیەكان سەر لە بەيانی ئەمڕۆ، دوی ڕەزبەر، هێرشيان كردە سەر مقامی حەزرەتی وێسف لە نزيك كەمپی «بلاطه» لە ڕۆژهەڵاتی نابلۆس.



بە گوێرەی هەواڵی هەواڵنێری ناودەوڵەتی قورئان(ئيكنا) زمانحاڵی ڕۆژنامەی «اليوم السابع»ی چاپی ميسر، سەدان كەس لە دانيشتوانی شارۆچكە زایۆنيستیەكان لە پاش هێرش كردنە سەر مقامی حەزرەتی وێسف، خەريكی بەڕێوە بردنی ئەركی ئايينی جولەكەكان لەو شوێنە بوون و لەو ڕووداوە دا سەربازە ئيسڕائيلیەكان لە گەڵ شارۆمەندانی فەلەستينی تووشی تێكهەڵچوون بوون.


سەرچاوە ناوخۆيیەكان ڕايانگەياندوە: زياتر لە ١٠ پاسی ئيسڕائيلی نزيكەی ٥٠٠ كەس لە شارۆچكە نشينانی هێناوەتە مقامی حەزرەتی وێسف و ئەو تاقمە تا ٥ بەيانی دوێنێ لە ژێر چاوەدێری قوورس لە لایەن ئەرتەشی ئيسڕائيلەوە خەريكی ئەركی دينی خۆيان بوون.


تێكهەڵچوونی تووند لە نێوان هێزە داگيركەرەكان و دەيان كەس لە گەنجانی فەلەستين كە بە بەرد هاويشتن سەربازە ئيسڕائيلیەكانيان كرد بوو بە ئامانج، ڕووی دا و سەربازەكانی ڕيژيمی ئيسڕائيليش بە هاويشتنی گازی فرمێسك ڕێژ و بۆمبی دەنگ هێرشيان كردنە سەر.


لەم ڕووداوە دا هێزەكانی ئيسڕائيلی ناوچەی مقامی حەزرەتی وێسفيان(ع) گەمارۆ دا و خستيانە ژێر چاوەدێری خۆيانەوە و ژمارەیەكی زۆريشيان لە ناو شاری نابلۆس جێگير بوون.


1293565